راچڵەكین-
ئەو بانكانەی تەرخانكراون بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشیان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كراوە دەبن و مووچە دابەشدەكەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025 سەرجەم ئەو بانكانە كراوە دەبن كە ئەركی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشیان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانیان لە ئەستۆدایە.
رۆژی 14ی ئەم مانگە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردو بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 18ی ئایار، پرۆسەكە كۆتایی بێت.