راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ شەممە 17- 5- 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، پلەكانی گەرماش بەراورد لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، لەنێوان (2-3) پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
سبەینێ یەكشەممە 18- 5- 2025، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لەكاتەكانی شەودا، پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، لەنێوان (3-4) پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆك : 35 پلەی سیلیزی
كەركوك : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی