راچڵەكین -
وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی لە پڕۆژەی رووناكیدا پارەی زیاتریان داوە، بەشێوەی كرێدیت بۆیان دەگەڕێندرێتەوە.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، بۆ ئەو هاوڵاتییانەی كە لە پێشوودا پڕۆژەی ڕووناكییان پێگەیشتووە و بەپێی نرخی ئەزموونیی پارەی كارەبایان داوە، لە پاش ئەوەی بڕیاردرا لەسەر نرخی كارەبا، كە كەمترە بەراورد بە نرخە ئەزموونییەكەی پێشتر، ئەو بڕە زیادەیەی هاوڵاتیان خەرجییان كردووە بەشێوەی كرێدیت (رەسید) لە مانگەكانی داهاتوودا بۆیان دەگەڕێتەوە.