لەبارەی چەكدانان پەیامێك ئاڕاستەی حە.ماس دەكرێت

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 167

راچڵەكین -

سەرۆكی دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین رایدەگەیەنێت، رووداوەكانی ئێستای كەرتی غەززە، هەوڵێكە بۆ لەباربردنی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، داواش دەكات پلانێكی یەكگرتووی عەرەبی هەبێت بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە و پابەندكردنی بزوتنەوەی حەماس بە دانانی چەكەكانیان و رادەستكردنی بە دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین.

مەحمود عەباس، لەمیانی وتارێكدا لە كۆبوونەوەی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی، كە ئێستا لەشاری بەغدا بەڕێوەدەچێت، هۆشدارییدا لەوەی دۆزی فەلەستین رووبەڕووی هەڕەشەیەكی وجوودی بووەتەوەو رایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە كەرتی غەززە روودەدات، هەوڵێكە بۆ لەباربردنی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین.

سەرۆكی دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین داواشی لە وڵاتانی عەرەبی كرد، پلانێكی یەكگرتووی عەرەبی دابنێن لەپێناو كۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و پابەندكردنی بزوتنەوەی حەماس و سەرجەم گروپە چەكدارەكانی دیكەن بە چەكدانان و رادەستنیان بە دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین.

مەحمود عەباس ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە دەسەلاتدارییەتی فەلەستین بتوانێت بەرپرسیارییەتی خۆی لە كەرتی غەززە جێبەجێ بكات، وتیشی:" ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمان ئەگەر دەرفەتێكی گونجاو بێتە پێشەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن