رووسیا زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی پوتین و زێلینسكی ئاشكرا دەكات

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 143

راچڵەكین -

حكومەتی رووسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی كۆبوونەوی نێوان ڤلادیمێر پوتین و ڤۆلۆدیمێر زێلسنكی ئاشكرادەكات، وتەبێژی كرملین-یش رایدەگەینێت، ئەگەر شاندی دانوستانكاری هەردوو وڵات بگەنە لێكتێگەیشتن، چاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی هەردوو وڵات ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ شەممە، دیمێتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرملین لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانووسان لەبارەی ئەگەری كۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆكی رووسیا و ئۆكراینا، رایگەیاند: ئەو بابەتە پەیوەندیدارە بە بەرەوپێشچوونی كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی دانوستانكاری هەردوو وڵات، ئەگەر شاندەكان بگەنە جۆرە لێكتێگەیشتنێك، ئەگەری هەیە كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرۆك پوتین و زێلینسكی بەڕێوەبچێت.

لێدوانەكەی وتەبێژی سەرۆكایەتی رووسیا لەدوای بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان هەردوو شاندی دانوستانكاری رووسیا و ئۆكرتاینا دێت، كە دوێنێ هەینی لەشاری ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، تێیدا گەیشتنە رێككەوتن لەسەر ئازادكردنی دوو هەزار دیلی جەنگ، بەشێوەیەكی رووسیا لەچەند رۆژی داهاتوودا هەزار سەربازی دیكی ئۆكراینی ئازاد بكات و لە بەرامبەریشدا ئۆكراینا هەزار دیلی رووسیا ئازاد بكات.

پێشتر سەرۆكی ئۆكراینا ئامادەیی خۆی نیشاندابوو بۆ كۆبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی توركیای كرد، هەرچەندە بەشێك لە میدیاكانی جیهان ئاشكرایانكردبوو كە ئەگەری هەیە سەرۆكی رووسیاش سەردانی توركیا بكات و لەگەڵ زێلینسكی كۆببێتەوە، بەڵام كۆشكی كرملین بڵاویكردەوە، كە پوتین سەردانەكە ئەنجام نتادات و هیچ پلانێكیش نییە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن