ڕاچڵەکین سپۆرت -
هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەڕەشەی لە ڕیال مەدریدی ڕکابەرەکەی کرد و باس لە دووبارەکردنەوەی بردنەوەی نازناوەکانی خولی ئیسپانیا و سێ نازناوە ناوخۆیی وەرزی داهاتوو دەکات.
فلیک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی یارییەکەی ڤیاریالدا ڕایگەیاند، ئاهەنگەکان سەرسوڕهێنەر بوون، کاتێک ڕوخساری خەڵک دەبینیت لە شەقام، بەو سۆزەی کە بۆ یانەکە هەیانە، تێدەگەیت دیمەنەکە چەندە جوانە.
ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هەموو وەرزێک ئەم کارەمان بکردایە خراپ نەدەبوو، ڕەنگە ساڵی داهاتوو بتوانین دووبارە ئەو کارە بکەینەوە، بینینی خەڵک لە شەقامەکاندا ئاهەنگ دەگێڕن، شتێکی باوەڕپێنەکراوە.
سەبارەت بە یارییەکەی ڤیاڕیال وتی: لەم وەرزەدا بەرامبەر زۆر تیپی باش یاریمان کردووە، ڤیاریالیش کۆتایییەکی نایابی ئەم وەرزەی هەیە، شتێکی خۆشە کە ببینین یاری تۆپی پێی خۆیان بکەن، یارییەکی قورس دەبێت لە یاریگاکەمان، بەڵام دەمانەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ هاندەران لە یاریگادا ئاهەنگ بگێڕین.
فلیک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە دەمانەوێت وەرزەکە وەک پاڵەوانی ڕاستەقینە کۆتایی پێبهێنین، لە ساڵی ٢٠٢٥ لە یاریگای خۆمان نەدۆڕاوین، دەمانەوێت بە هەمان شێوە بەردەوام بین.
سەبارەت بە پلانەکەی وتی "هەندێک گۆڕانکاری دەبێت، چاوەڕێی سبەی دەکەین. دوێنێ شەو ئاهەنگ هەبوون و هەندێکیش ئاهەنگیان گێڕا. هەمووان دەتوانن بچنە دەرەوە و ئاهەنگ بگێڕن".