مارتینێز بڕیاری خۆی سەبارەت بە ئۆفەرەکانی خولی سعودیە دەدات

وەرزش

23 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 73

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی یانەی ئەستۆن ڤیلا دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستای بڕیارە ڤیلا پارک بەجێبهێڵێت.

ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ کە پسپۆڕە لە هەواڵەکانی گواستنەوەی یاریزانان، دووپاتیکردەوە کە ئیمیلیانۆ مارتینێز لەم هاوینەدا یانەی ئەستۆن ڤێلا بەجێدەهێڵێت و دوای ئەوەی ئۆفەرەکانی لە ئەوروپا و سعودیە وەرگرتووە، دەستیکردووە بە هەڵسەنگاندنی بژاردەکانی.

ڕۆمانۆ لە ڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا "X" ئاماژەی بەوەدا کە یانەکانی خولی سعودیە پەیوەندییان بە مارتینێزەوە کردووە بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی دوای جێهێشتنی ئەستۆن ڤێلا.

بەگوێرەی تۆڕی تی وای سی سپۆرتی ئەرجەنتینی، مارتینێز ئۆفەرێکی لە سعودیە وەرگرتووە و دوو ئۆفەری دیکەی لە یانە گەورەکانی ئەوروپا وەرگرتووە.

هەمان سەرچاوە بڵاویکردەوە، گۆڵپارێزە دێرینەکەی ئەرجەنتینی تەمەن 32 ساڵ لەبەر هۆکاری وەرزشی خولی سعودیە هەڵنابژێرێت، هەروەها ڕەچاوی ئۆفەرە بەردەستەکانی ئەوروپا دەکاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن