بەڤیدیۆ، کریستال پالاس بۆ یەکەم جار لەمێژوودا نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا

وەرزش

23 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کەمێک لەمەوبەر لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، لە نێو یاریگای وێمبلی هەردوو یانەی مان سیتی و کریستال پالاس ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.

کوڕانی پیپ گواردیۆلا لەم وەرزەدا لە جامەکانی چامپیۆنزلیگ و پیشەگرەکانی ئینگلتەرا و خولی نایابی ئینگلتەرا هیچ ئەنجامێکی باشیان نەبوو و چاویان لەم نازناوی بوو بۆ ئەوەی بە باشترین شێوەی ماڵئاوایی لە کیڤن دی بڕۆینی بەلجیکی بکەن کە ڕایگەیاند لەدوای ئەم وەرزە ڕیزی شین پۆشەکان بەجێدەهێڵیت.

بەڵام وادیاربوو کە دی بڕۆین لەدوای ئەو هەموو بردنەوەی نازناوە لەم وەرزەدا بەدەستی بەتاڵەوە ماڵئاوایی بکات، کریستال پالاس توانی بە گۆڵێک بێ وەڵام شکست بە سیتیزن بهێنێت و تەنها گۆڵەکەش ئیربیرشی ئیزی لە خولەکی 16دا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی کریستال پالاس بۆیەکەم جار لە مێژوویدا نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا و هەرچی یانەی مان سیتییە دوو وەرزە لەسەر یەک لە یاریی کۆتایی ئەم نازناوە لەدەستدەدات.

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن