راچڵەكین -
لە فینلاند بەهۆكارێكی نادیار دوو فڕۆكەی جۆری هێلیكۆپتەر بەیەكیاندادا و تێكشكان، بەهۆیەوە پێنج سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی فینلاند بڵاویكردەوە، لە ناوچە دارستانەكانی نزیك فڕۆكەخانەی ئۆرا لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، دوو فڕۆكەی جۆری هێلیكۆپتەر بەهۆكارێكی نەزانرا، بەیەكیاندادا و لەئەنجامدا هەردوو هێلیكۆپتەرەكە تێكشكان و كەوتنەخوارەوە.
لە رووداوەكەدا پێنج سەرنشینی هەردوو هێلیكپتەرەكە، كە وەك بڵاوكراوەتەوە، سەرمایەدارن، گیانیان لەدەستداوەو پۆلیسیشی دەستی كردووە بە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە.
میدیاكانی فینلاند بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكان، بڵاویانكردەوە یەكێك لە هێلیكۆپتەرەكان لە وڵاتی نەمسا و ئەوی دیكەش لە ئیستۆنیا تۆماركراون.