راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 18- 5- 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچەی جیاجیا نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تۆزێكی كەم لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم هەیە، پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، لەنێوان ( 2 - 3) پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
سبەینێ دووشەممە 1918- 5- 2025، ئاسمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، لەنێوان (3-4) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆك : 33 پلەی سیلیزی
كەركوك : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی