ئەحمەد داود ئۆغڵۆ دێتە سلێمانی

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 135

راچڵەكین-

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، كەسایەتی سیاسی و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری توركیا بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی دێڵفی، سەردانی سلێمانی دەكات.

ئەمرۆِ یەكشەممە 18ی ئایاری 2025 ئەحمەد داود ئۆغڵۆ بەیاوەری هاوسەرەكەی گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك و لەلایەن رێبوار تەها، پارێزگاری ئەو شارە پێشوازی لێكرا.

نوسینگەی پارێزگاری كەركوك بڵاویكردووەتەوە، لەكۆبوونەوەی نێوان رێبوار تەها و ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، هەوڵەكانی حكومەتی خۆجێیی لە كەركوك و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە كەركوك گفتووگۆیان لە بارەوەكرا.

 هەروەك گفتوگۆ لەبارەی بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی توركیا لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئابووری و وەبەرهێنان لە كەركوك كرا، كە ببێتە هۆی فراوانبوونی هەماهەنگی هاوبەشی نیوان عیراق و توركیا ئەوەش لە چوارچێوەی پشتیوانیكردنی حكومەتی فیدڕاڵی بەو ئاراستەیە.

ئەمڕۆ یەك شەممە، بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بەسەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان كۆڕبەندی ئابوری دێڵفی-سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كۆڕبەندەكە پلاتفۆڕمێكی نوێی جیهانییە بۆ دیالۆگ لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە بۆ یەكەمین جارە لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، یەكێك لە میوانەكانی كۆڕبەندەكەو بڕیارە دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ كەركوك، سەردانی شاری سلێمانی بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن