راچڵەكین-
شاندی دەم پارتی بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، بەرەو گرتووخانەی سزا قورسەكانی دوورگەی ئیمرالی بەڕێكەوت.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 18 ئایاری 2025، ناوەندی راگەیاندنی دەم پارتی بڵاویكردەوە، شاندكە پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری بازنەی وان و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری ئۆجەلان.
ئەمە یەكەم سەردانی شاندی ئیمرالییە دوای بڕیاری پارتی كرێكارانی كوردستان بە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەكدانان لە رۆژی 12ی ئایاری 2025.