ئەو كەسەی لەهەولێر لەبەر "كۆتر" دراوسێكەی كوشت.. دەستگیركرا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 155

راچڵەكین-

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند كە بەهۆی "كۆتر"ەوە، دراوسێكەی خۆی كوشت و یەكێكی تریشی برینداركرد. 

ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی ئایاری 2025 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە،  لە گەڕەكی ئازادی شاری هەولێر لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی شەڕە تەقە لەنێوان دوو دراوسێدا دروست بوو، كە بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو، بكوژەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو.

" دوای وەر گرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و رێكاری یاسای بەرانبەر گیراوەتەبەر."

شەوی رابردوو لە گەڕەكی ئازادی شاری هەولێر، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان دوو دراوسێدا گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ كوژرا، كە بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، بەهۆی كۆترەوە شەڕەكە سەری هەڵداوە.       



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن