عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 125

راچڵەكین-

لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان و دوای ئەنجامدانی سوننەتی عومرە، عومرەكارێكی كورد لە سنووری عەرەعەری سعودیە كۆچی دوایی كرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2025 لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە عومڕەكارێكی كورد بەناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان)، لە سنووری عەرەعەری سعوودیە كۆچی دوایی كرد.


مەلیحە ئەحمەد عەلی خان

 

كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاند، ئەم عومرەكارە خەڵكی كەلارەو تەمەنی 88 ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەكی نەبووە و ئافرەتێكی دیندار و قسەخۆش بووە.

وتیشی، دوای تەواوكردنی مامەڵەكان هەر ئەمرۆ بڕیارە تەرمەكەی لە شاری كەلار بەخاك بسپێردرێت.

كاروان ستوونی، روونیكردەوە:" بە بەردەوامی دوو فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری عەرعەر دەوام دەكەن تاوەكو كارئاسانی بۆ عومرەكارانی كوردستان بكەن، فەرمانبەرانمان لە عەرعەر هاوكاربوون تا تەرمی ئەو عومرەكارە بەڕێكراوە بۆ رومادی، لەوێش ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ دابینكردنی هەر شتێك تاوەكوو تەرمی ئەو عومرەكارە دەگاتەوە شاری كەلار.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو عومرەكارانەی كە تا ئێستا لە سعودیە كۆچی دواییان كردووە كاروان ستونی رایگەیاند :" ئەمە دەیەمین عومرەكاری كوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعودیەوە كۆچی دوایی بكات."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن