یەكەم كاردانەوەی رووسیا لەبارەی داواكەی شەرع بۆ رادەستكردنەوەی ئەسەد

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 640

راچڵەكین-

جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی كاروباری نێودەوڵەتی پەرلەمانی رووسیا، داواكاری دەسەڵاتی نوێی سوریا، بە رادەستكردنەوەی بەشار ئەسەد-ی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە، بە داوایەكی "سەیر" وەسفكرد.

پێشتر ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردبوەوە، ئەحمەدشەرع-ی سەرۆكی راگوزەری سوریا كە رۆژی چوارشەممە سەردانی مۆسكۆ-ی كرد، داوا لە دەسەڵاتدارانی رووسیا دەكات، بەشار ئەسەد رادەستی دیمەشق بكەنەوە.

دیمتری نۆڤیكۆڤ، بە میدیای رووسیای راگەیاندووە، داواكردن بە رادەستكردنەوەی بەشار ئەسەد " سەیرە". ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەسەد پێشترو بەپێی یاساكانی سوریا سەرۆكێكی هەڵبژێردراو بووە، جگە لەوە ئەگەر بێتو رادەست بكرێتەوە ئەوا بێگومان رووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە.

ئەو ئەندام پەرلەمانە رووسیە دەڵێت، زۆرێك لە كەسایەتییە سیاسییەكانی پێشووی وڵاتان لەناو خاكی رووسیا دەژین و پەنایان بۆ ئەو وڵاتە هێناوە وەك ڤیكتۆر یانۆكۆڤیچ- سەرۆكی پێشووی ئۆكراینا.

وتیشی:" ئەگەر بێتو رووسیا ئەو رێچكەیە بگرێتە بەر، ئەوا پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤ رەفتار دەكات."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن