راچڵەكین-
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەپشكی یەكێتی دەڵێت، بەفەرمی كۆتایی بەسزاكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2025 كاروان یاروەیس بڵاویكردووەتەوە، دەسەڵاتی فرۆكەوانی توركیا ئیمەیلی (نۆتام)ێكی لە سیسیەمی چێبسی جیهانی داگرت و ئاسمانی وڵاتی توركیا بەرووی سلێمانی بۆ هەموو گەشتێكی توركی و ئەوروپی كراوەیە.
دەشڵێت، لەئێستادا بەفەرمی كۆتایی بە سزاكان هات و لەم ساتەوە هەر فرۆكەیەك بیەوێت بەرەو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بفڕێ ئازادە.
كاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەكردووە:" سوپاس بۆ خوا یەكێك لەو كەیسانەی دوو ساڵ و نیوە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ئیشی بێووچانم لەسەر كرد پێش كۆتایی هاتنی ئەركی پەرلەمانتاریم هاتەدی."