بڕیارێك لەبەرژەوەندی خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆو پەیمانگاكان دەدرێت

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 186

راچڵەكین-

وەزارەتی داد و خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو كارئاسانیكردنی بۆ ئەو دەرچووانەی پۆلی 12ی ئامادەیی كەلەزانكۆو پەیمانگاكان وەرگیراون، بڕیارێك دەدەن.  

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2025 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە: "بەمەبەستی ئاسانكاریی بۆ رایكردنی مامەڵەی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندنی (2025-2026) سەبارەت بە ئەنجامدانی دەستەبەر (كفالە)، ئاماژە بە یاسای دادنووسی و نووسراوی وەزارەتی داد، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی دادنوسی داوە بە بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە سەرۆكایەتی زانكۆ و پەیمانگە حكوومییەكان بۆ راییكردنی كاروباری خوێندكاران و قوتابیانی وەرگیراو بەبێ گەڕانەوە بۆ فەرمانگە دادییەكان."



بۆ ئەمساڵی خوێندن 51 هەزار و 725 دەرچوی 12ی ئامادەیی لە زانكۆو پەیمانگا حكومییەكان وەرگیراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن