راگەیەندراوێك لەكارەبای سلێمانی-یەوە

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 226

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گواستنەوەی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستیانكردووە بە نۆژەنكردنەوەی هێڵی (OPGW)  تۆڕەكانی گواستنەوەی كارەباو سەرجەم كەموكورتییەكان چارەسەر دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2025 ئەندازیار سامان سابیر رایگەیاند:" ماوەیەكە دەستمانكردوە بە نۆژەكردنەوەی هێلی (OPGW) تۆڕی گواستنەوەی كارەبای نێوان وێستگەكانی گۆڕینی كارەبا و  سەرجەم كەموكورتییەكانیان چارەسەر دەكرێن."

وتیشی، نۆژەنكردنەوەی ئەو (OPGW) ZM, هێڵانەش گرنگی زۆری هەیە بۆ دووربارە بەستنەوەی پەیوەندی نێوان وێستگەكان  بە هێڵی فایبەر ئۆبتیك. 

  ئەو هێڵەنەش لە چاكسازیی لە هێڵی (OPWG)ەكەی دەكرێت بریتین لە:
- هێلی 132KV  (رانیە - قەڵادزێ )  لاینی (1 و 2).
-   هێلی 132KV ( بازیان P.P - قولەرەیسی) لاینی (1 و 2) .
- هێڵی 33KV   ( تاسڵوجە - جەقژ ) و ( ( تاسڵوجە بازیان كۆن ( پێشانگای نێودەوڵەتی - سۆزی دەرونی).
-  هێلی 132KV  ( بازیان 400KV - كفری ) و (بازیان 400KV -   قەیوان ستیل).
-  هێلی 132KV (دەربەندیخان - سبائك الحدید) و (دەربەندیخان - باشور).

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن