لیستێكی دیكەی ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 398

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر، لیستێكی دیكەی بەناوی ئەو فەرمانبەرانە بڵاوكردەوە كە لەڕێگەی تیروپشكەوە، زەوی نیشتەجێبوونیان بەسەردا دابەشدەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-10-2025، لەڕێگەی تیروپشكەوە زیاتر لە هەزار و 700 فەرمانبەری دیكە لەسنووری ناحیەی رزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر، زەویی نیشتەجێبوونیان بەسەردا دابەشكرا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم، رایگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران، بەردەوام دەبێت و بەگوێرەی ئەو خشتەی دانراوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دابەشكردنی زەوی لەڕێی تیروپشكەوە لە سنووری چەند شارەوانییەكی دیكە ئەنجام دەدرێت.

بۆ بینینی ناوی فەرمانبەرانی سوودمەندبوو، كلیك لەم بەستەرە بكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن