ئەستێرەیەکی ئینتەرمیلان پێش یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی دووچاری پێکان دەبێت

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 125

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ئینتەرمیلان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرای دەکات کە بەر لە یارییەکەی لە خولی ئیتاڵیا بەرامبەر ناپۆلی، گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە، بەو پێیەی دوای ئەوەی ماتیۆ دارمیانی بەرگریکار تووشی پێکان بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئینتەرمیلاندا ئاماژە بەوە کراوە کە دارمیان تووشی پێکان بووە لە قاچی چەپیدا، ئەمەش وادەکات لە یارییەکانی داهاتووی تیپەکە دووربکەوێتەوە. یاریزانەکە پشکنینی پزیشکی وردی بۆ کراوە، کە پشتڕاستی کراوەتەوە کە تووشی فشاری ماسولکەکانی بووە لە شوێنی پێکانەکەی.

دارمیان بە یاریزانێکی گرنگ دادەنرێت بۆ یانەی ئینتەرمیلان سەرەڕای ئەوەی تەمەنی بەرزە (35 ساڵە)، پێشتر لەم وەرزەدا لە دوو یاریدا لەگەڵ یانەی نێرازۆری بەشداری کردووە، جگە لەوەی بەشداری لە مۆندیالی یانەکانی هاوینی ڕابردوودا کردووە.

بڕیارە دارمیان لە نێوان 10 بۆ 14 ڕۆژ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە. ئەگەر وابێت، ئەوا لە یارییەکانی شەممەی داهاتوو بەرامبەر ڕۆما و لە 25ی ئۆکتۆبەر بەرامبەر ناپۆلی بەشداری ناکات، هەروەها لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر سانت جیلۆز بەشداری ناکات.

کریستیان کیڤۆی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان چاوەڕێی گەڕانەوەی مارکوس تورامی فەرەنسی دەکات، کە پێش ئەوەی لە دوایین پشووی نێودەوڵەتیدا پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا بکات، تووشی پێکان بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن