دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ھاوكاری تەندروستی گەیاندە كەمپینەكەی گەرمیان

کوردستان

13/07/2020     ژمارەی بینراو 1170

راچڵەكین- 

كۆمەڵێك چالاكوان كە كەمپینێكیان بۆ ھاوكاری كەرتی تەندروستی گەرمیان پێكھێناوە، رایدەگەیەنن، چوار ئامێری ئۆكسجینی كارەبایی و چوار ئامێری پێوانی ئۆكسجین لەسەر ئەركی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ.

لە راگەیەندراوێكی كەمپینەكەدا، كە وێنەیەكی دراوەتە "راچڵەكین"، تیایدا ھاتووە: "لە دووەم رۆژی كەمپینی (خۆمان شاری خۆمان رزگاردەكەین)، بە سوپاسەوە لە رێگەی كاك (كاروان یاروەیس)ـەوە، چوار ئامێری ئۆكسجینی كارەبایی و چوار ئامێری پێوانی ئۆكسجین لەسەر ئەركی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دابینكران".

ئاماژەیان بەوەشداوە: "ھاوكات رێژەیەكی بەرچاو دەرمان و چارەسەری پزیشكی لەسەر ئەركی (عیرفان سۆڵەیی) لەگەڵ دڵسۆزێكی تر دابینكران. ھەمو ئەم ئامێر و دەرمانانە ئێوارەی ئەمڕۆ 13-7-2020، گەیەنرانە نەخۆشخانەی قەڵا".

رێكخەرانی كەمپینەكە راشیانگەیاندووە: "ھەوڵەكان لە قۆناغی یەكەمدان و بەو ئاقارەن كە بتوانرێت بەشی پێویست ئامێر و چارەسەر و دەرمان دابینبكرێت بۆ ئەوەی نەخۆشخانەكە رووبەڕووی قەیران نەبێتەوە".

ئاماژەیان بەوەشداوە، بۆ رۆژانی داھاتووش، بە پاڵپشتی دڵسۆزان، قۆناغەكانی دیكەی پرۆژەكە دەستپێدەكەین. سوپاس بۆ بەدەمەوەھاتن و كۆمەك و بەشداریی ھەمووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن