ڤیدیۆ: كارداشیان ملیۆنێك دۆلاری به‌خشی به ئه‌رمینیا
ڕاچڵه‌كین-
خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگ و ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" ملیۆنێك دۆلاری به‌خشی به قوربانیانی شه‌ڕی ناگۆرنی له قره‌باغ له وڵاتی ئه‌رمینیا و داوای له فۆڵۆوه‌ره‌كانیشی كردوه كه پاره كۆبكه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه.
كیم به ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نیه و ڤیدیۆیه‌كی له هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه ده‌ڵێت" بیركردنه‌وه و نزاكانم بۆ پیاوان و خانمان و منداڵه ئازاكانه و ده‌مه‌وێت هه‌موان ئه‌وه‌یان بیر بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دوریه‌ی له‌نێوانماندایه به‌ڵام دووری هیچ كار له په‌یوه‌ندی نێوانمان ناكات و به یه‌كه‌وه نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌نی یه‌كگرتوو دروست ده‌كه‌ین"