ئەگەر بوتڵی ئاو لەهاویندا لەناو ئۆتۆمبێل جێبهێڵدرێت، چی روودەدات؟

هەمەڕەنگ

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 241


راچڵەكین-

یەكێك لەو كەلوپەل و كەرەستانەی كە پسپۆرانی بواری هاتوچۆ داوا دەكەن شۆفێران لەوەرزی هاویندا لەناو ئۆتۆمبێلەكانیاندا جێی نەهێڵن، چونكە دەبێتە مەترسی و ئەگەر ئاگركەوتنەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكانیان " دەبەی ئاو"ە.

پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل كاتێك لەبەر تیشكی خۆردا رادەگیرێت دەگاتە چەند؟

پێویست ناكات كە پلەیەكی گەرمی بەرزی سروشتیمان هەبێت بۆ گەرم بوونی ناو ئوتومبیلەكان، لەكاتێكدا كە هێزی تیشكی خۆر دەچێتە ناو ئوتومبیلەكەوە و دەستدەكات بە گەرمكردنی بەشەكانی ناو ئوتومبیلەكە وەك داشبۆرد و كوشنەكان،  وایان لێدەكات پلەی گەرمیان بەرز ببێتەوە و ئەو گەرمییەش كە دەری دەدەنەوە بەهۆی داخستنی جامی ئوتومبیلەكانەوە ناتوانێت بچێتە دەرەوە.

ئەگەر لە دەرەوەی ئوتومبیلەكە پلەی گەرمی تەنها ١٦ پلەی سەدی بێت ناو ئوتومبیلەكە پلەی گەرمی دەگاتە ٣٨ پلەی سەدی، ئەمە لەكاتێكدایە كە شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوەی ئوتومبیل ٣٠ پلەی سەدی بێت ئەوا پلەی گەرمی ناو ئوتومبیل زۆر بە خێرایی دەگاتە ٦٠ پلەی سەدی، زانكۆی ستاندفۆرد بەشی دەرمانسازی توێژینەوەیەكیان لەم بارەیەوە ئەنجامداو بۆیان دەركەوت كە پلەی گەرمی لەماوەی ٣٠ خولەكدا بەتەواوەتی بەرز دەبێتەوە لەكاتی پارك كردنی ئوتومبیلەكان.

مەترسی جێهێشتنی بوتڵی ئاو لەناو ئۆتۆمبێلدا چییە؟

بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لە ناو ئوتومبیلدا لەكەشی هەتاو و گەرمیدا دەبێتە هۆی لەناو بردنی پێكهاتە بەسوودەكانی ئاو و شیاوی خواردنەوەی نامێنێت، هەروەها مەترسییەكی زۆر گەورەی هەیە كە ڕەنگە ببێتە هۆی گڕگرتنی ئوتومبیلەكەت ئەمەش دوای ئەوەی خۆرەكە لە بتڵی ئاوەكە دەدات بە تێپەڕبوونی تیشكەكە هەمان كاری زەڕەبین دەكات، تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بكەن بزانن چۆن ئەم حاڵەتە ڕوو ئەدات.



ئا: هێمن سالار

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن