محەممەد شیاع سودانی بڕیارێكی نوێ لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە دەردەكات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1514


راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیارێكی نوێ تایبەت بەرێكخستنی باج لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەردەكات.

رۆژی چوارشەممە 4ی شوباتی 2026 محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەگەڵ لیژنەی باڵای چاكسازی لە بەجدا كۆبوەوە.

لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆسێی یەكخستنی باج لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ، لەگەڵ پرسی "باجی دوولایەنە"ی ناوخۆیی و دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی و كاریگەر بۆ بنبڕكردنی ئەو كێشەیە.

محەممەد شیاع سودانی لەوبارەیەوە بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك لە وەزارەتی دارایی و دەستەی باج بۆ پەیوەندیكردن و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی باج لە هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی گەیشتن بە قۆناغێكی پێشكەوتوو لە یەكخستنی رێكارەكانی باج لەنێوان هەردوولادا.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن