ئەنجومەنی پیران پڕۆژەبڕیارێك لە دژی ترەمپ رەتدەكاتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 196

راچڵەكین -

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، بە جیاوازیی تەنها دوو دەنگ، پڕۆژەبڕیارێكی سەبارەت بە سنوورداركردنی دەسەڵاتە سەربازییەكانی دۆناڵد ترەمپ لە دۆسیەی جەنگی ئێراندا رەتكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23-7-2026، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، پڕۆژەبڕیارێكی خستە دەنگدانەوە كە لەلایەن دیموكراتەكانەوە پێشكەشكرابوو بۆ سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە بەڕێوەبردنی جەنگی دژ بە ئێران.

لەمیانی دەنگدان لەسەر پڕۆژەبڕیارەكە، 49 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە نەخێر و 47 ئەندامیش بە بەڵێ دەنگیاندا، بەم ئەنجامەش پڕۆژەبڕیارەكە رەتكرایەوە و نەبووە بڕیار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن