راچڵەکین-
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی باوکی و گیانی لەدەستدا.
رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، منداڵێک لە گەڕەکی بەردەسوور، کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی باوکییەوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: منداڵەکە کچە و تەمەنی تەنها سێ ساڵ بووە، لە ئێستاشدا تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و دوای تەواوبوونی رێککارەکان رادەستی خانەوادەکە دەکرێتەوە