لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاووڵاتییەك چوار تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 965

راچڵەكین

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر شەڕەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی زەرگەتەی كۆن، كە بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو، چوار تۆمەتبار دەستگیركران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ شەممە 18-7-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا لەگەڕەكی زەرگەتەی كۆن لەشاری سلێمانی دروستبوو، لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و كەسێكی تر بریندار بوو، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دوای ئەنجامدانی كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە، بە بڕیاری دادوەر توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیر بكرێن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (ع،م،س) لەدایكبووی 1974 و (م،م،س) لەدایكبووی 1983، بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان و هەردوو تۆمەتبارەكەی تریش بەناوەكانی (ب،أ،ع) لەدایكبووی 2006 و (ع،ع،خ) لەدایكبووی 1975، بەپێی ماددەی (31/405) لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر كراون و لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن