راچڵەكین-
دەركەوتنی كەسێكی دەمامكدار كە كڵاوێ:ی بیسبۆڵی لەسەردابوو لەكاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی ناشتنی تەرمی خامنەیی پرسیار گەلێكی هێنایە ئاراوە، داخۆ ئەو كەسە كێ بێت، تا ئەو ئاستەی هەنجێك پێیان وابوو كە ئەوە موجتەبای كوڕی خامنەییەوەو لەبەرهۆكاری ئەمنی بەو شێوەیە دەركەوتووە.
بەڵام رۆژنامەی ئێران ئینتەرناشناڵ لەڕاپۆرتێكدا كە رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم بڵاویكردووەتەوە، تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردووەتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسە دەمامكدارە ناوی محەممەد جەواد خامنەیی-یەو برازای گەورەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆچكردووی ئێرانەو كوڕی مستەفا خامنەییە.
وەك لەڕاپۆرتەكەدا هاتووە، محەممەد جەواد ناچاربووە دەموچاوی داپپۆشێت بەهۆی ئەوەی لەكاتی هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەسەختی برینداربووەو بەشێكی زۆری جەستەی سووتاوە.