راچڵەكین-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز چارەنووسی موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرا دەكات.
لەدوای كوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای پێشووی ئێران و دەستنیشانكردنی موجتەبای كوڕی بۆ پۆستەكەی، جگە لەچەند پەیامێكی نووسراو، تائێستا نە دەنگی بیستراوەو نە تەنانەت وێنەیەكیشی بڵاوكراوەتەوە. ئەوەش لەكاتێكدا دێت كە دەووترێت موجتەبا لەهێرشەكەی ئەمریكا كە بووە هۆی كوژرانی خێزانەكەیی و عەلی خامنەیی باوكی، بەسەختی برینداربووە كە بەگوێرەی رۆیتەرز بێت برینەكانی سەخت بوون و بوونەتە هۆی شێواندنی دەموچاوی و پەلەكانی.
بەووتەی چەند سەرچاوەیەكی باڵا لەتارانەوە بۆ رۆیتەرز، لەئێستادا موجتەبا لەژێر چاودێری تەندروستیدایەو دۆخی بەرەو باشبوون دەچێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی دەربكەوێت.
بەووتەی ئەو سەرچاوانە، هۆكارێكی تری دەرنەكەوتنی موجتەبا دەگەڕێتەوە بۆ ڕێوشوێنە ئەمنییەكان و دوورخستنەوەیەتی لە ئەگەری بەئامانجگرتنی لەلایەن ئەمریكاوە.