ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دەفرۆشن پابەندی چەند بڕیارێك دەكرێن

کوردستان

43 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین-

چەند بڕیارێك بۆ ئەو بەنزینخانانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەركرا كە بەنزینی پاڵپشتیكراوی 750 دەفرۆشن.

رۆژی شەممە 22ی ئابی 2026 بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سۆران، بڵاویكردەوە: "هەر بەنزینخانەیەك ئەگەر بەنزینی حكوومی پاڵپشتیكراو وەربگرێت، دەبیت دەستبەرداری فرۆشتنی هەموو جۆرە بەنزینێك بێت، بە هیچ شێوەیەك نابێت جۆرەكانی تری بەنزین وەك موحەسن و سووپەر بفرۆشێت."

"قازانجی هەر لیترێك بۆ خاوەن بەنزینخانەكان لە 20 دینار بۆ 50 دینار بۆ هەر لیترێك زیادكراوە بۆ ئەوەی ئەوانەی سوودمەندن لە بەنزینی حكوومی پاڵپشتكراو دەستبەرداری قازانجی موحەسەن و سووپەر ببن بۆ بەنزیخانەكانی تر كە بەنزینی پاڵپشتكراوە وەرناگرن."

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە: "هەر بەنزینخانەیەك لە یەك كاتدا هەشت ئۆتۆمبێل بەرێ نەكات، بە هیچ شێوەیەك داواكاری پێشكەش نەكات بە وەرگرتنی بەنزینی حكوومی پاڵپشتكراو."

بەنزینخانەكان دوو رۆژ جارێك بەنزین وەردەگرن و ناتوانن رۆژانە بەنزین وەربگرن. بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سۆران وا دەڵێت.

بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سۆران جەختی لەوەكردووە، ئەم بڕیارانەی دراون لە 1ی 9ی 2026 وە جێبەجێ دەكرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن