راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمشەوی شەقامی مەلیك مەحمود دەدات كە كوژرانی هاووڵاتییەكی لێكەوتەوەو راشیدەگەیەنێت: فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارانی رووداوەكە دەرچووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمشەو نزیكەی كاتژمێر (١٠) ئاگاداركراین بەبوونی رووداوێكی تەقەكردن لەسەر شەقامی مەلیك مەحمود (شەقامی شەست مەتری) بەهۆیەوە هاووڵاتییەك بەناوی (چۆمان عوسمان حسێن) لەدایكبووی (١٩٨١) گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەەكدا ئاماژە بەوەكراوە، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس، لەسەر بڕیاری دادوەر دەستكراوە بە كاری لێكۆڵینەوەو پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوەو لەئێستادا فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارانی ئەم ڕووداوە دەرچووە بەپێی مادەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عیراقی، هەروەها گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا بەردەوامە بەمەبەستی دەستگیركردنیان و رادەستكردنیان بەیاسا.
پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیاكردووەتەوە كە هیچ تۆمەتبارێك لە دادگا و لێپرسینەوەی یاسایی ڕزگاری نابێت.