راچڵەكین-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لێنكێكی تایبەت بە پرسیارو وەڵامەكانی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی وزاری بۆ خوێندكاران بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئابی 2026 وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژانە لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پرسیارو وەڵامی تاقیكردنەوە وزاری ساڵی خوێندنی 2025-2026 خولی دووەم بڵاو دەكرێتەوە.
https://bit.ly/4xwnTSP
وەزارەتی پەروەردە ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، ڕۆژانەی تاقیكردنەوەكان پرسیار و وەڵامی تاقیكردنەوەكان نوێدەكرێتەوە، تاقیكردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زیندەزانی و مێژوو) دانراوە.