عیراق رۆژێك پشووی فەرمی رادەگەیەنێت

عێراق

08/08/2026     ژمارەی بینراو 1608

راچڵەكین -

لەیادی كۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، سەرۆكوەیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی یادی كۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران، بڕیاردرا رۆژی چوارشەممە 12-8-2026 بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی دەوڵەت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن