راچڵەكین-
سەرۆككۆماری ئێران بۆ ماوەی چەند خولەكێكی كەم دیدارێك لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات و دواتر بەبێ تەوقەكردن و بینینی ڕووخساری موجتەبا، دیداردەكە كۆتایی پێدەهێنرێت.
ماڵپەری ئەلعەرەبیە پشتبەستوو بە ڕاپۆرتێكی ماڵپەری ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاویكردووەتەوە، تائێستا مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران تەنها یەكجارو بۆ ماوەی چەند خولەكێك دیدارێكی لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە بێت، دیداردەكەی نێوان پزیشكیان و موجتەبا لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلێكدا بووە لەناوچەیەكی نادیار بەبێ ئەوەی دەموچاوی ڕێبەری باڵا ببینێت یان بواری پێ بدرێت تەوقەی لەگەڵدا بكات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ماڵپەرە ئێرانییە بێت، دیداردەكەی نێوان موجتەباو پزیشكیان دوای چەندین داواكاری نووسینگەی سەرۆككۆماری ئێران بووە بۆ بینینی ڕێبەری باڵا و هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی ئەگەر دیدارەكە ئەنجامنەدرێـت.
هاوكات ئەوە ڕوونكراوەتەوە، گفتوگۆی نێوان پزیشكیان و موجتەبا تەنها چەند خولەكێكی كەمی خایاندووەو دواتر پاسەوانەكانی رێبەری باڵا بە پزیشكیانیان وتووە كاتی دیدارەكە كۆتایی هاتووەو پێویستە ئەو ناوچەیە جێبهێڵێت بەبێ ئەوەی تەوقەی ماڵئاوایی لەگەڵ موجتەبا بكات. ئەو جۆرە مامەڵەیەش پزیشكیانی توڕە كردووە.
ئەوەی جێی سەرنجە، ماڵپەری ئێران ئینتەرناشناڵ لەزاری بەرپرسانی نووسینگەی سەرۆككۆماری ئێران بڵاویكردووەتەوە، مەسعود پزیشكیان دڵنیانییە لەوەی ئەوەی دیداری لەگەڵدا ئەنجامداوە موجتەبا خامنەیی بووە یاخو نا؟
هەر بەووتەی سەرچاوەكانی ئەو ماڵپەرە ئێرانییە، مەسعود پزیشكیان داوایكردووەتەوە جارێكی تر چاوی بە موجتەبا خامنەیی بكەوێت، ئەمجارە لەشوێنی مانەوەی ڕێبەری باڵا، بەڵام تائێستا ئەو داواكارییە ڕەتكراوەتەوە.