هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

50 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 248

راچڵەكین-

بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، ڕێنمایی بەو شۆفێرانە دەدات كە بەنیازن  كۆی گشتی مامەڵەی شۆفێرییەكانیان بگوازنەوە بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەكی دیكەی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان.

رۆژی دووشەممە 3ی ئابی 2026 بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەئاگادارینامەیەكدا بۆ شۆفێران ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئەم جۆرە مامەڵەیە كەسی داواكار پێویست ناكات لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی (كۆدی نۆرەگرتن بۆ سەردانیكردن) وەربگرێت بەڵكو تەنها لەڕێگەی نووسینی داواكارییەكەوە (عەریزە) بۆ بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی لەلایەن خاوەنی مۆڵەتەكەوە و هیچ ڕێكارێكی دیكەی پێویست نییە، وە مامەڵە و مۆڵەتەكەی بەپێی خواستی خۆی بۆی دەگوازرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن