راچڵەكین -
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیركردنی ئەفسەرێك و سێ كارمەندی پۆلیسی پارێزگای دیوانەی راگەیاند كە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی دەستگیركراو لە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیسی ئەو پارێزگایە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستدریَِژكردنە سەر كچێكی راگیراو لە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیسی پارێزگای دیوانیە لەلایەن ئەفسەرێك و سێ پۆلیسی بنكەكە، لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و توانرا هەر چوار تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و لەئێستادا رەوانەی لێكۆڵینەوە كراون و لە ئەگەری سەلماندنی تۆمەتەكەیان، توندترین سزایان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت.
پێشتر میدیاكانی عیراق بڵاویانكردبووەوە، دوای ئەوەی شەوی 28ی تەمووز، كچێك هێنراوەتە بنكەی پۆلیسی نەهزە لە پارێزگای دیوانیە، لەلایەن ئەفسەرێك و سێ پۆلیسی بنكەكەوە دەستدرێژیی سێكسی كراوەتەسەر.
هەر چوار تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 14 لە یاسای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەستگیركراون و لەئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەكەیان، لە كارەكەیان دەردەكرێن و سزای زیندانیكردنیشیان لە حەوت ساڵ كەمتر نییە.