حكومەتی عیراق: ئەگەر هەیە سوپا بچێتە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146


راچڵەكین-

وتەبێژی حكومەتی عیراق دەڵێت، ئەگەر هەیە سوپا بچێتە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان.

ڕۆژی دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 هەردوو كەناڵی ئەلعەرەبیەو ئەلجەزیرە لەزاری حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق بڵاویانكردەوە، بۆ بەدواداچوونی تۆڕەكانی بەقاچاغبردنی نەوت، ئەگەر هەیە سوپای بچێتە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان.

بەووتەی عەبودی، ئەم هەنگاوەی حكومەتی عیراق بەهەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەبێت:" حكومەتی عیراق بەگوێرەی دەستوور مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسێیەدا دەكات، كە تێیدا  دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستانی لەچوارچێوەی دەوڵە‌تی عیراق دیاریكردووە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن