عەلی زەیدی دەستلەكار دەكێشێتەوە؟

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1448

راچڵەكین-

سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی عیراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە باسیان لەوەكردووە، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەكردووە بەهۆی ئەو فشارانەی خراونەتە سەری، دەستلەكار دەكێشێتەوە.

پێشتر وا بڵاوكرابوەوە، عەلی زەیدی دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی، لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبووەتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی لەپۆستەكەی كردووە ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێز لەبڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی نەگرێت و لەو دۆسێیانەی لەبەردەستیدایە هاوكاری نەبن.

رۆژی هەیینی 31ی تەمووز، سەرچاوەیەكی باڵا لەحكومەتی عیراق ئاماژەی بەوەكرد، ئەو دەنگۆیەو تەواوی ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاودەكرێنەوە، دوورن لەڕاستی و ئامانجیان تێكەڵكردنی شتەكان و لاوازكردنی هەڵوێستی عەلی زەیدی-یە لەبەردەم ئاستەنگەكاندا، كە هەندێكیان راستەقینەن و هەندێكی تریان لەلایەن دەڵاڵ و دزەكانەوە دروستكراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن