راچڵەكین -
بوومەلەرزەیەك رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركوكی هەژاند و لەناوچەكانی دەوروبەریش هەستی پێكرا.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق بڵاویكردەوە، كاتژمێر 5:14 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-7-2026، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلە بەپێوەری رێختەر، پارێزگای كەركوكی گرتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 10 كیلۆمەتر روویداوە و چەقی بوومەلەرزەكەش 30 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركوك بووە و لە ناوچەكانی دەوروبەریشی هەستی پێكراوە.