کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە خانەنشینێک دەستگیرکرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 96

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی فێڵکردن لە خانەنشینێک راگەیاند.

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچناری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان  دەستگیرکرد کەلەبەردەم یەکێک لە( ATM ) ئامێری پارە ڕاکێشاندا بەفێڵ بڕێک پارەی موچەی لەخانەنشینێک سەندبوو.

دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سكاڵای تۆماركرد كەکەسێک بەفێڵ بڕێک پارەی موچەکەی لەکاتی وەرگرتنیدا لەبەردەم ATM لێسەندووە، بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی بۆ وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

 لەئێستادا  تۆمەتبار ( ک، ظ، م لەدایکبووی ۱۹۷۳ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی (٤٥٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن