سبەی لەهەرێمی كوردستان پشووە؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 622

راچڵەكین-

سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی میدیاو زانیاری، لەبارەی پشووی ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئاب لەدامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕوونكردنەوە دەدات.

پێشتر حكومەتی عیراق ڕایگەیاندبوو، بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) رۆژی چوارشەممە 12ی ئابی 2026 لەسەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەتدا لەنەوڕاست و خوارووی عیراق پشووی فەرمییە.

سەبارەت بەوەی ئەو پشووە، دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی رایگەیاندووە:" بەپێی ڕۆژمێری پشووەكانی هەرێمی كوردستان، سبەی ڕۆژی چوارشەممە پشووی فەرمی نییە و دەوامی سەرجەم دامودەزگاكان ئاسایی دەبێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن