ژن و پیاوێك لەسلێمانی بەم تۆمەتە دەستگیركران

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1032

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی ژن و پیاوێكی بەتۆمەتی دزیكردن راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سكاڵای تۆماركرد كەبڕی چوار ملیۆن دیناری عیراقی و   پێنج هەزار دۆلاری ئەمریكی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیراو دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان، زانیاری پێویست كۆكرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لەكاتی دەستگیركردنی ئەو ژن و پیاوەدا دەستگیرا بەسەر بەشێكی پارەكەداو بەشێكی تری پارەكەیان بەكڕینی ماتۆڕسكیل و كەلوپەلی تر خەرجكردبوو.

هەردوو تۆمەتبار (ع، ج، ح لەدایكبووی 1995 / ز، ف، ع لەدایكبووی 1997)، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن