كۆتایی شەپۆلی گەرما بۆسەر هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا

کوردستان

47 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 43

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی وادەی كۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلە گەرمایەی راگەیاند كە هەرێم كوردستان  گرتووەو دەڵێت:" ئەمە كۆتا شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ دەبێت."

ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، دوابەدوای ئەو بارستە هەوا فێنكەی لە رۆژانی رابردوو هەرێمی كوردستانی گرتەوە لە ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاب تا رۆژی چوارشەمە 26ی ئاب جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە كۆتا شەپۆلی گەرما ئەبێت لەناوچەكانمان و پێشبینی ناكرێت لەماوەكانی داهاتوودا بۆ هەمان ئاست پلەی گەرمی تۆماربكرێتەوە.

بە گوێرەی پێشبینیەكانی ئەو كەشناسە لە رۆژی چوارشەممە 26ی ئاب بۆ رۆژی هەینی 28ی ئاب لەو ماوەیەدا هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاواز لە دەریای سوورەوە بڕێك شێ دەگاتە بەرگەهەوای ناوچەكە و ئاسمانی هەرێم لەماوەی ئاماژەپێكراودا بەزۆری دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و هەندێك كاتیش بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرێكی لاواز بۆ بارینی باران و دروستبوونی هەورە بروسكە لە هەندێ شوێندا ، پلەكانی گەرماش لەهەمان ماوەدا لەهەندێ ناوچەدا كەمێك نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە .

لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو 29ی ئەم مانگە بە دواوە بەگشتی پلەكانی گەرما بەرەو نزمبوونەوەی زیاتر دەچێت و  بەگشتی كۆتایی بەگەرمای بەتین و بەهێز دێت لەگەل دەستپێكردنی كاریگەری بارستە هەوا فێنكەكان و سەرەتایەك بۆ نزیكبوونەوە و دەستپێكردنی وەرزی بارانبارین لەناوچەكەدا.ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی وادەڵێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن