رێكارەكانی وەرگرتنی منداڵان لەقوتابخانەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بڵاودەكرێنەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 831

راچڵەكین-

وەزارەیت پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكارەكانی وەرگرتنی منداڵانی لە دامەزراوە پەروەردەییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بڵاوكردەوە

رۆژی یەكشەممە 5ی تەمووزی 2026 وەزارەتی پەروەردە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بۆ بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو ئاسانكاری تۆماركردن، پێویستە گشت دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكان ڕەچاوی ئەم ڕێكارانە بكەن:

١- هەمان ڕێكارەكانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) جێبەجێدەكرێت كە بە ژمارە (١٩٩) لە ڕێكەوتی ١٣ ی ٧ ی ٢٠٢٥، گشتاندنی پێكراوە.
٢- وەرگرتن لە باخچەی حكومی:
أ- قۆناغی یەكەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایكبوونیان لە نێوان ١ ی ١ ی ٢٠٢٢ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢٢ بێت.
ب- قۆناغی دووەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایكبوونیان لە نێوان ١ ی ١ ی ٢٠٢١ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢١ بێت.
٣- پۆلی یەكەمی بنەڕەتی: قوتابییانی لەدایكبووانی ١ ی ١ ی ٢٠٢٠ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠.
٤- پڕۆسەكانی وەرگرتن لە باخچەی منداڵان و پۆلی یەكەمی بنەڕەتی و جیاكردنەوەی قوتابییانی دەرچووی پۆلی نۆیەم بەنوبەتی بۆ قۆناغی ئامادەیی لە ڕێكەوتی ١٥ ی ٧ ی ٢٠٢٦ دەستپێدەكات تا ڕێكەوتی ١٩ ی ٨ ی ٢٠٢٦.
٥- پێویستە تا ڕێكەوتی ٣٠ ی ٨ ی ٢٠٢٦ گشت هۆبەكانی پۆلەكان جیاكرابێتەوە و ناوی گشت منداڵان و قوتابییان و خوێندكاران لە سیستەمی (E-parwarda) تۆماركرابن و ٦ ی ٩ ی ٢٠٢٦ دوا مۆڵەتە بۆ دابەشكردنی بەشەوانەی مامۆستایان و تۆماركردنی خشتەی بەشەوانە لە سیستەم.
٦- وەرگرتن لە پەیمانگاكان بەگوێرەی ڕێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەیمانگاكان دەبێت جگه لە پەیمانگاكانی پیشەیی سیستەمی ئینگلیزی كە پێشكەشكردن بە شێوازی ئەلیكترۆنی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن