راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی، بڕو جۆری سەبەتی چوارەمی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان ئاشكرا دەكات و هۆشداری دەدات بە بریكارەكان.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی لەئاگادارییەكدا كە ئاراستەی بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لە بنكەكانی (261 تاكو 292)ی ناو شار و دەرەوەی شاری كردووە ئاماژەی پشكی هەر تاكێك بۆ ئەم مانگە پێكهاتووە لە سێ كیلۆگرام برنج، یەك كیلۆگرام شەكر، یەك لیتر زەیت، 500 گرام نیسك، 500 گرام لەتكەنۆك (بەزالیا) و 400 گرام دۆشاوی تەماتە.
هەروەك هۆشداری دراوە بە بریكارەكان كە دەبێت لە كاتی دابەشكردنەكەدا ڕەچاوی كوالێتیی ماددە خۆراكییەكان بكەن و هەر ماددەیەك دەركەوت خراپە و بەكەڵكی خواردن نایەت، بەهیچ شێوەیەك بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش نەكرێت و لە ماوەی سێ ڕۆژدا كۆمپانیای خۆراكی لێ ئاگادار بكرێتەوە بەمەبەستی گۆڕینی.