شەپۆلێكی خۆڵبارین باشووری عیراق دەگرێتەوە

عێراق

29/04/2025     ژمارەی بینراو 332

راچڵەكین -

شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین ناوچەكانی باشووری عیراق دەگرێتەوەو لە پارێزگای دیوانییەش چەندین كەس بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییانەوە، رەوانەی نەخۆشخانە كران.

میدیاكانی ناوخۆی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین بەشێك لە ناوچەكانی باشووری عیراقی گرتەوەو لەهەندێ ناوچە مەودای بینین بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

شەپۆلی خۆڵبارینەكە لە بیابانەكانی رۆژئاوای عیراقەوە سەرچاوەی گرتووەو زۆرترین كاریگەریشی لەسەر پارێزگای دیوانییەی باشووری عیراق دروستكردووە، كە بەپێی سەرچاوەیەكی تەندروستی، چەندین كەس بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییانەوە، رەوانەی نەخۆشخانە كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن