روانگەی سوری: چەكدارانی رژێمی شەرع 240 مەدەنیان كوشتووە

جیهان

08/03/2025     ژمارەی بینراو 232


راچڵەكین-

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، دەیان هاوڵاتی مەدەنی سوری لەلایەن هێزی چەكدارو ناوخۆی رژێمی نوێی ئەو وڵاتەوە لە ناوچەی كەمینەی عەلەوییەكان كوژراون.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، رۆژی 7ی ئادار لانی كەم پێنج كوشتارگەی جیاجیا لەشاری بانیاس لە ریفی تەرتوس، لە ریف جبلە، هەردوو گوندی شیرو موختاریە و شارۆچكەی حفە لە لازقیە ئەنجامدراون، كە تیایاندا زیاتر لە 240 كەس كوژراون كە ژمارەیەكیان ژن و منداڵ بوون.

روانگەی سوری دەڵێت، زۆربەی ئەو كەسانەی كراونەتە ئامانج لەسەر شەقامەكان كوژراون، ئەوەش پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤەو پێویستە دەسەڵاتی نوێی سوریا رێگریان لێبكات و سزای ئەو كەسانە بدات كە لەو كردانە تێوەگلاون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن