لەبارەی لێخۆشبوون لەقەرزێك هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1128

راچڵەكین-

بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی ئاو بەردەوام دەبێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان بەمیدیای نزیك لە پارتی راگەیاندووە:"هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، سەبارەت قەرزی ئاو، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوون بەردەوامە و ئەوەی قەرز بداتەوە 20%ی لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت."

وتیشی: "بەپێی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران، تاوەكوو چاكبوونی باری دارایی هاووڵاتیان، لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو بەردەوام دەبێت."

بەرێوەبەری گشتیی ئاو ئەوەشی خستە ڕوو: "داوا لە خەڵك و هاووڵاتیان دەكەین، سوود لەم دەرفەتە ببینن، چونكە ئەو لێخۆشبوونە بە كراوەیی نامێنێتەوە، رەنگە دواتر فەرمانێك بێت و لێخۆشبوونەكە نەمێنێت."

روونیشیكردەوە، ئەو پسوولەیەش، كە بۆ كرێی ئاو دەچێتە ماڵان، لەوێش 20%ی لێخۆشبوون كراوە، گوتیشی: "پێشتر كە لێخۆشبوون دەكرا، پێویست بوو هاووڵاتی ئەو قەرزەی لەسەری بوو، هەمووی بە یەك جار بداتەوە، بەڵام ئێستا بەپێی توانای هاووڵاتییەكەیە، بۆ نموونە، كەسەكە یەك ملیۆن دینار قەرزارە، بەڵام 250 هەزار دینار دەدات، ئەوا 20% لەو بڕەی كە دەیدات، لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن