تەندروستی سلێمانی هۆشداری لەبارەی كۆرۆنا دەدات

کوردستان

28/02/2020     ژمارەی بینراو 5895

راچڵەكین

تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات و رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو هەفتەیەكی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە.

دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە  لە هەفتەی داهاتووەوە دانیشتوانی سلێمانی و دەوروبەری، زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.
 
وتیشی: " ئەو هاووڵاتییانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە پێویستە لە شوێنێكی جیاكراوە چاودێری بكرێن و بەركەوتنیان لەگەڵ هاووڵاتییانی دیكە نەبێت".
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، هەر هاوڵاتییەك لە ئێران گەڕاوەتەوەو نیشانەكانی وەك بەرزی پلەی گەرمی، كۆكە و پژمینی هەیە، پێویستە سەردانی كلینیكی چارەسەری كۆرۆنا بكات لە گەڕەكی سەرچنار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن