شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ روویدا.. بریندار هەیە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 804

راچڵەكین -

لە گەڕەكێكی شاری هەولێر شەڕ لەنێوان دوو خێزانی دراوسێدا روویداو بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون.

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەكی شادی لەسەنتەری شاری هەولێر روویداوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، دوو خێزان كە دراوسێی یەكترن بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوانیاندا روویداوەو بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون، كە دووانیان چەقۆیان بەركەوتووەو ئەوی دیكەش بە فیشەك برینداركراوە..

لەدوای رووداوەكە، هێزێكی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنەكەو دۆخەكەیان كۆنترۆڵ كرد، هاوكات چەند كەسێكی هەردوولاش كە هۆكاری شەڕەكە بوون، دەستگیركران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن